بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، سەید عەمار حەکیم ڕۆژی ڕابردوو لە دیدار لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی لە بەغدا،سەبارەت بە گۆڕانکاری دۆخی سیاسی ناوچەکە و پێوەندی بەغدا و هەولێر گفتوگۆیان کرد.
حەکیم لە ئەو دیدارەدا بە وتنی ئەوەی کە ئێمە سەبارەت به ڕاستییەکانی ئێستای عێراق گفتوگۆمان کرد،لەسەر گرینگایەتی پاڵپشتی لە دەوڵەتی ئێستای عێراق و وەستان لە پاڵی بە مەبەستی دروست کردنی پردی پێوەندی نێوان هاووڵاتیان و هێزە سیاسییەکان،جەختی کرد.
ناوبراو هەروەها بە جەخت لەسەر گرینگایەتی هاوئاهەنگی ئەمنیەتی،زیادی کرد: تیرۆریزم هەڕەشەیەکی ئەمنییە کە پێویستی بە هەوڵی هاوئاهەنگ،گۆڕینەوەی زانیاری و بەرەوپێش چوون بە ڕۆحیەی گرووپی بۆ بینینی هەر جۆرە جووڵەیەکی تیرۆریستەکانە.
Your Comment